ئێمە دەبينە کێ
نانێهاد نادێپەشەگ یرادماوەد ندرکتهەب ،


ئێمە کێين
ئێمە دەبينە کێ
کۆمپانیای ڕەواتان کۆمپانیایەکی تایبەتە بە بازرگانیکردن بە کەرەستەی کشتوکاڵی وەک بريکارێک بۆ پیشەسازییەکانی خۆراک و پیشەسازییە بازرگانییە گشتیەکان. تۆمارکراوە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی – هەرێمی کوردستان، تۆماری کارگێڕی گشتی کۆمپانیاکان، بە ژمارەی تۆماری 32609 لە بەرواری 21ی حوزەیرانی 2022 تۆمارکراوە.
کۆمپانیاکانمان:
- • کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی گشتی ڕێدیاری سنووردار، کە مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتووە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی عەلوەی هاوچەرخ لە شاری هەولێر.
- • کۆمپانیای بازرگانی گشتی گرین ئیست لاند، تایبەتمەندە لە هاوردەکردن و دروستکردنی خانووی شووشەيی و پلاستیکی.
- • کۆمپانیای بازرگانی گشتی ڕەواتانی سنووردار، تایبەتمەندە لە بازرگانیکردن بە کەرەستەی کشتوکاڵی و نوێنەرایەتی دەزگاکان دەکات بۆ پیشەسازی خۆراک و بازرگانی گشتی.
- کۆمپانیای سيناتێلی سنووردار بۆ گەياندن و لێکدانی ئامێرەکانی پەيوەنديکردن.
پەياممان، ديدگا و ئامانجەکانمان
مەبەست و خولياکانمان
پەیامەکەمان
کارکردن لەسەر بەرنامەکان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە کەرتی کشتوکاڵدا.
دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
دامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەیی.
هاوکاری و هاوبەشی بازرگانی لە سەرتاسەری کوردستان و عێراق.
دیدگای ئێمە
دابینکردنی گەشەپێدانی بەردەوام لە کەرتی کشتوکاڵدا.
بەهێزکردنی کشتوکاڵی بەردەوام بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی سەرچاوەکان.
پێشەنگایەتی لە پەرەپێدان و داهێنانی پراکتیز و مومارەسە کشتوکاڵییەکان.
ئامانجمان
باشترکردنی کوالێتی بەرهەم.
زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
بەدەستهێنانی ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەکان.
پڕۆژەکانمان
پڕۆژەی کشتوکاڵی و تەکنەلۆژی پێشەنگ ڕەوڕەوەی گەشەسەندنی بەردەوام لە کوردستاندا دەباتە پێشەوە
گروپی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و توێژینەوە و بازاڕکردنمان بەشدارییەکی کاریگەر دەکەن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ جیهانێکی باشتر تا ساڵی ٢٠٣٠ پەسەندکراون، بەشداری دەکەن لە گەیشتن بە زیاتر لە ١٠ ئامانج لە کۆی ١٧ ئامانجی تایبەت.
لە ڕێگەی یەکخستنی کۆمپانیاکانمان کە ل
کەرتە جیاوازەکاندا کاردەکەن، چەندین پڕۆژەی پێشەنگمان لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام گەیاندوە، بە دەستکەوتی پێشەنگایەتی لە ناوچەکەدا بەدەست هێناوە کە یەکەمین لە جۆرەکانی خۆیان لە بوارە جیاجیاکاندا، بە تایبەت لە بەرهەمی کشتوکاڵیدا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ.
پڕۆژەی ١
عەلوەی هاوچەرخ لە هەولێر
پرۆژەکە لە ماوەی ٩ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە، پرۆژەیەکی ستراتیژییە کە ڕووبەرەکەی ٥٠٧ هەزار مەتر چوارگۆشەیە، تایبەتە بە پاراستن و دابەشکردنی پێداویستی خۆراک.
- پێنج هۆڵی گەورە کە ٢٠٠ دوکان لەخۆدەگرێت، جگە لە ٢٥٨ دوکان لەدەرەوەی هۆڵەکان تایبەت بە بەرهەمی ناوخۆیی و مەوادی خۆارکی وشک و پێداویستی و کەرەستەی کشتوکاڵی.
- ١٧٩ کۆگای ساردکەرەوە بۆ هەڵگرتنی خۆراک، ئەمە جگە لە کۆمەڵێک بینای کارگێڕی کە بۆ ئەم کۆگایانە دیاریکراون.
- ساردکەرەوەیەکی زۆر گەورە کە ٦ هۆڵی گەورەی ساردکەرەوەی تێدایە بۆ پاراستن و بازرگانیکردن بە میوە و بەرهەمە خۆراکییەکان، ئەمە جگە لە بەفرگرێکی “مجمدة” بە قەبارەی ٣٠٠٠ تەن کە تایبەتە بە گۆشت.
- سێ کۆگای گەورە بۆ هەڵگرتن و دابەشکردنی خۆراک، هەروەها دوو گۆڕەپانی گەورەی تایبەت بە فرۆشتنی شوتی و گندۆرە.
- کۆمەڵگەکە هەموو ژێرخان و ئاسانکاری و خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە مۆتێل، دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بنکەیەکی پۆلیس، بنکەیەکی تەندروستی و سەنتەری بەرگری شارستانی.


پڕۆژەی ٢
سەنتەری ۆرڵد هۆرتی - توێژينەوەی هەولێر(WHC- Erbil)
سەنتەرەکە بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی باخداری هۆڵەندا دامەزراوە، کە دامەزراوەیەکی پێشەنگی زانیارییە لە بواری توێژینەوەی کشتوکاڵی و باخداری نێودەوڵەتی و داهێنان و بەڕێوەبردنی کار. هەروەها نوێنەرایەتی سەکۆیەکی پێشکەوتوو دەکات بۆ توێژینەوە و پەروەردە و کارگێڕی داهێنەرانە لە هەرێمی کوردستان، ئامانجی پاڵپشتیکردنی باخداری و کشتوکاڵی خۆراکە لەڕێگەی پێشکەشکردنی شارەزایی و ئەزموونی کشتوکاڵی هۆڵەندی و نێودەوڵەتی.
پڕۆژەی ٣
ناوەندی داتا و زانياری ئەلکترۆنی
سەنتەری داتا و زانياری کە لەلایەن کۆمپانیای سيناتێلەوە جێبەجێ دەکرێت، بەردەوامی بازرگانی لە لایەک و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری لە لایەکی دیکەوە مسۆگەر دەکات. لە هەمووی گرنگتر ئامانجی گۆڕینی داتاکانە بۆ زانیاری ڕوون و قابيک بۆ تێگەیشتن بۆ بڕیاردەرەکان، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باش دەبێت لە پرۆسەی داڕشتنی سیاسەت لە هەرێمدا، هەروەها بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت بە گشتی، کەرتی کشتوکاڵ بە تایبەتی.


پڕۆژەی ٤
خانوويی شووشەيی و پلاستيکی
هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، کۆمپانیاکانمان ئارەزووی هاوردەکردنی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵییان کردووە، ئەمەش بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنان و بەدەستهێنانی چۆنايەتی “کوالیتی” بەرز بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان. کۆمپانیای ڕەواتان یەکەم کۆمپانیایە لەم بوارە، نەک تەنها لە هەرێم، بەڵکو لە هەموو عێراق، کە دەستی کردووە بە دروستکردنی خانووی پلاستيکی و خانووی شووشەیی پاڵپشتی کراو بە نوێترین و باشترین تەکنەلۆژیای سەردەم.
لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی هۆڵەندا ڕێککەوتنمان کردووە، هەروەها خانووی شووشە و پلاستیکیمان دامەزراندووە بۆ چاندنی چەندین جۆری سەوزە و میوە بەپێی پێویستی بازاڕ. ئێمە بازنەی فرەچەشنیمان فراوانتر کردووە بۆ ئەوەی چاندنی گوڵيش بگرێتەوە، لە تاقیکردنەوەیەکی ناوازە و نايابدا کە یەکەم تاقیکردنەوەی لەم جۆرەیە لە عێراقدا.
کشتوکاڵی خانووی شووشەيی و پلاستیکی چارەسەرێکی هاوچەرخ و سەردەميانە دەستەبەر دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنان و دڵنیابوون لە بەردەوامی و باشترکردنی چۆنايەتی “کوالیتی” لە لايەک و باشتر و ژيرانە بەکارهێنانی ئاو، کەمکردنەوە بە ڕێژەی زیاتر لە 55% دابین دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی گەڕانەوەی بەرز و خێرا لەسەر وەبەرهێنان. دەستەی وەبەرهێنان ڕووبەری ٣٠٠ دۆنم زەوی تەرخان کردووە بۆ دامەزراندنی خانووی شووشەيی و خانووی پلاستیکی، لە شوێنێکی ستراتیژی تەنها ٩ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دوورە.
ەييڵاکوتشک و ەزات ناکەواتێهاد ناکەتوەکتسەد و
ه نانێهرەبەو و نانتاينب یراوب ەل نامەکايناپمۆک پاکە یايتلپنکەت ڵەگەل یتتاتس سیەبواه ەب ،
یدنەڵۆه ەوەتێرکەدايج ناپمۆک پايم ەل شەمەئ ، ي پرۆه یا یرەبوڕ رەسەل پاهيج ١٦٠٠٠ راوچ رتەم
مەکەي ڵاس ەل ،ەشۆگ پاوت پەناوێپ کیەيەوام ەل و ٦٠ مارگۆليک کیێرتەم ەل ەشۆگ راوچ و ەتامەت میوبورەب
ەخ راي ،تێنێهب مەهرەب ەس ۆک ەل ەوەنيژێوت یرەتن م ناپ و یراەناز و اتاد پەسايس ەب ێسەبتشپ ەب نامەکاي
راکيش ۆک ەک ،درک شەکشێپ کینرگ کیەيەوەنيژێوت ندرک ناپم تسەد اي ۆب درکرەسەل یراک و ترگيرەو خەب
ڵوگ پدناچ ۆب وارزێراپ یوناخ پانتاەنب پدرکێپتسەد ، رەسەل ەراوب مەل گنەشێپ و کەي ەلپ ەب نيووب ەک
یرەبوڕ رەسەل ،قاتع نسائ ٨٠٠٠ پابوش کینام نسارەوان ەل شەمەئ ،درک نامنانێهرەبەو ەشۆگراوچ رتەم
٢٠٢٤ ەڵاس مەئ ەک ،ووب نياز ەتاو ٢٠٢٤ ەووب تەبيات و زاوايج کیێناوژ و راورەب و مەکەي ەگانۆق ۆب
ناکاتەرەس ،زۆڕ ڵوگ پانێهوانەر ەل وارزێراپ یزەموگ ەل تەبەات کیێرۆج پانتاەنب ەب نياسڵەه اهەورەه
یرەبوڕ رەسەل ١١٠٠ پدرکەدامائ ۆب ەشۆگ راوچ رتەم خۆد پەگنيژ کیێ یاوەهوشەک و واجنوگ ۆب
نانێهمەهرەب د یرێدواچ و
گەواهيدانی زەبوونەکان
بۆچوونی زەبوونەکانمان بەرانبەر بە ئێمە
ئێمە لە گروپی ڕەواتان شانازی بەو کاریگەرییە ئەرێنییە دەکەین کە خزمەتگوزارییەکانمان لەسەر کڕیارەکانمان هەیەتی. لێرەدا بۆچوونی هەندێکیان، کە چییان هەبوو سەبارەت بە ئەزموونی کارکردنیان لەگەڵ ئێمەدا دەخەينە ڕوو:

سامی ح
خاوەنی پڕۆژەی کشتوکاڵی
“ڕێبازی داهێنەرانەی گروپی ڕەواتان بۆ تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی گۆڕانکاری بەسەر کارەکانماندا هێناوە. ئەو خانووە شووشەيييە هاوچەرخانەی کە دابینیان کردووە بەرهەمهێنانمان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، شارەزایی و ئەزموونەکانیان بۆ کارەکەمان زۆر بەنرخ بووە کە بە پارە پێوانە ناکرێت.”

رانيە ک.
بەڕێوەبەری پڕۆژەکان
” ئێمە لەگەڵ گروپی ڕەواتان لە چەندین پڕۆژەی گەورەدا هاوکاریمان کردووە، پابەندبوونیان بە بەردەوامی و چۆنايەتی “کوالیتی” بێ وێنەی بووە. تیمەکەیان زۆر پیشەگەرە و ئەنجامەکانیش خۆیان دەدوێن. هاوبەشێکی متمانەپێکراوە بۆ هەر پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی”.

عومەر أ.
بەرپرس لە کەرتی پيشەسازیيە خۆراکييەکان
“ئاستی ئەو خزمەتگوزاری و پشتگیریەی لە گروپی ڕەواتان وەرمانگرت ناوازە و وێنەی نەبوو. تیمەکەیان نەوەک هەر پێداویستییەکانمانيان دابین کرد، بەڵکو ئەوی ئێمە لەوان چاوەڕوان بووين ئەوەشيان تێپەڕاند بە دابینکردنی چارەسەری تایبەتمەند کە یارمەتیدەرمان بوو بۆ گەیشتن بە ئامانجە بازرگانییەکانمان”.